شیری تەڕ لە خەودا واتای چیە

له‌لایه‌ن: - یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-03-27-11:27:00 - کۆدی بابەت: 3772
شیری تەڕ لە خەودا واتای چیە
لێکدانەوەی خەونەکان

لێكدانە‌وە‌ی شیر لە‌خە‌ودا هە‌رچە‌ند تازە‌تر و شیرین تر بێت سود و قازانجی زۆرتر دە‌بێت ، ئە‌گە‌ر شیر لە‌ كە‌وچكدا ببینێ ئە‌وا سە‌روە‌تی زیاد دە‌كات

ناوه‌ڕۆك

لێكدانەوەی خەونەكان

لێکدانەوەی مانای خەوبینن لای هەندێک جێگەی بڕوای تەواوە هه‌ر ئەوەش وای کردووە لەدوای لە خەو  هەستان و بینینی خەو بەدوای ماناکەیدا دەگەڕێن ، بەپێی لێکدانەوەکان و شیکارییەکانی ئیبن سیرین کۆمەڵێک لێکدانەوەی بۆ مانای شيری تە‌ڕ‌ لە خەودا کردووە .  

شیری تە‌ڕ لە‌ خە‌وندا

لێكدانە‌وە‌ی شیر لە‌خە‌ودا هە‌رچە‌ند تازە‌تر و شیرین تر بێت سود و قازانجی زۆرتر دە‌بێت ، ئە‌گە‌ر شیر لە‌ كە‌وچكدا ببینێ ئە‌وا سە‌روە‌تی زیاد دە‌كات ، ئە‌گە‌ر شیری ترشاو ببینێ لێكدانە‌وە‌ی پێچە‌وانە‌یە‌ ، ئە‌گە‌ر ببینێ شیری تازە‌ بخوات ئە‌وا سە‌روە‌تی حە‌ڵاڵ بە‌دە‌ست دێنێ و وە‌ ئە‌گە‌ر ژنێك لە‌خە‌ودا بیینێ شیر لە‌ مە‌مكیدا كۆببێتە‌وە‌ ە‌وا منداڵی دە‌بێت ئە‌گە‌ر ببینێ شیر بدۆشێ بە‌ڵام لە‌ جێی شیر خوێنی لە‌ مە‌مكی بێت ئە‌وا سە‌روە‌تی حە‌رام بە‌دە‌ست دێنێ ، ئە‌گە‌ر ببینێ لە‌ مە‌مكی خۆی شیر بخوات ئە‌وا لە‌كارو كاسبیدا زە‌رە‌رو زیان دە‌بینێ ئە‌گە‌ر ببینێ بۆتە‌وە‌ بە‌ مناڵ و مە‌مك بمژێت ئە‌وا بە‌ ئارە‌زووە‌كانی ناگات . 


سەرچاوەکان



10376 بینین